بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٥ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار ٢٢٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٥ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٢٢٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٨٠ ملیۆن و ٥٠٣ هەزار و ٢٢٠ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.