وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها دو رێگه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئێستای فه‌ڵه‌ستین له‌ئارادا هه‌یه، یه‌كه‌میان راگرتنی شه‌ڕ و چاره‌سه‌ری سیاسیه كه په‌یوه‌سته به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی گشتی، دوه‌میش به‌رده‌وامیدانه به‌شه‌ڕ كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی فراوانكردنی مه‌ودای شه‌ڕه‌كه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌میر حسێن عه‌بدولاهیان له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پۆڵ ریچارد گاڵاگیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان وتی، "ئێمه پێمانوایه كه پرسی فه‌ڵه‌ستین ده‌بێت له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ر بكرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ڕێگای سیاسی بۆ ئه‌وه له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی گشتیدایه به هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به‌شداریكردنی هه‌مو دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی فه‌ڵه‌ستین، له‌وانه‌ش موسڵمانان، مه‌سیحییه‌كان و جوله‌كه‌كان".
ئه‌میر حسێن عه‌بدولهه‌یان جه‌ختی له پێویستی خێراكردنی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆچونی خۆی سه‌باره‌ت به "به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ به‌رگری له كه‌رتی غه‌ززه" ده‌ربڕی و جه‌ختی له پێویستی خێراكردنی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه له ڕوی سیاسییه‌وه و ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ش كرد كه به‌م دواییه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سه‌باره‌ت به تێكچونی دۆخی مرۆیی له ناوخۆی غه‌ززه بۆی ره‌وانه‌كردوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵوێستی هاوتاكه‌ی له ڤاتیكان و پاپا فڕانسیسی به‌رز نرخاند و به "به‌رپرسیار" وه‌سفی كرد، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبون له‌م ئاراسته‌یه كرد.
ئه‌میر حسێن عه‌بدولهه‌یان ده‌ڵێت، "ئێمه پێمان وایه له‌به‌ر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستا دو ڕێگا له‌به‌رده‌مماندایه؛ یه‌كه‌میان هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی، تا ئێستاش به‌و ئاڕاسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێین و په‌یوه‌ندی و ڕاوێژكاری پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، ڕێگاكه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وامبونه له شه‌ڕه‌كه كه ده‌بێته هۆی فراوانكردنی مه‌ودای شه‌ڕه‌كه".
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی به هاوڵاتیانی غه‌زه كرده‌وه.