ئیبراهیم ره‌ئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت، "قەوارەی زایۆنی" شه‌وی ڕابردو شكشتیهێنا له‌هێرشی زهمینیو داگیركردنی غه‌ززه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌ی كرداریی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی پێگه‌یشتووه كه ئاراسته‌ی به‌ره‌ی به‌رگریی كردووه.
ئاوێنه: ئیبراهیم ره‌ئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی جه‌زیره ڕایگه‌یاندووه، "قەوارەی زایۆنی شه‌وی ڕابردو شكشتیهێنا له‌هێرشی زهمینیو داگیركردنی غه‌ززه، "ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی دووه‌می زریانی ئه‌قسایه".
ئه‌وه‌شی وتووه، ئه‌مریكا به‌شێوه‌ی كرداریی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی پێگه‌یشتووه كه پێشتر ئاراسته‌ی به‌ره‌ی به‌رگریی كردبو له‌ناوچه‌كه.. "ئەمریکا بەباشی له‌تواناکانی ئێستامان تێگهیشتوهو ده‌زانێت کە تێپەڕاندنیان ئاسان نییه".
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌شڵێت، بڕیاری لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ده‌ستی خۆیاندایه‌و فه‌رمان له‌تاران وه‌رناگرن.
ئێوارەی رۆژی شەممە، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، دوێنێ شەو هێزێکی تایبەت چووە ناو باکوری غەززەوە.
وتیشی، "لەم چەند رۆژەی دواییدا هێرشە ئاسمانییەکانمان چڕکردوونەتەوە بۆ ئەوەی هاوکاریی هێزەکانمان بکەین لەرێگەی زەمینییەوە بچنە نێو غەززەوە."
به‌ره‌به‌ریانی ڕۆژی 7ی 10ی 2023، كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لەژێر ناوی "گەردەلولی ئەقسا" دژ بەئیسرائیل راگەیاندو لەگەڕی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەدا هەزاران موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد.
هه‌روه‌ها له‌هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی به‌دیل گرت. له‌به‌رامبه‌ردا سوپای ئیسرائیل ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه لهزهویو ئاسمانه‌وه به‌چڕی بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.