رەجەب تەیب ئەردۆغان هێرشده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل‌و وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ده‌ڵێت، "رەخنە لەئیسرائیل دەگرین، چونكە ئێمە بەپێچەوانەی وڵاتانی خۆرئاواوە قەرزاری ئیسرائیل نین..ئەو وێرانەی لەغەززە رودەدات بەرەنجامی كردەوەكانی ڕۆژئاوایه."
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لەفڕۆکەخانەی ئاتاتورک لەشاری ئیستانبوڵ "میتینگی گەورەی فەڵەستین" به‌ئاماده‌بونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا به‌ڕێوه‌چو.
ئەردۆغان وتارێكی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، "(ئیسرائیل) ڕۆژئاوا قەرزدارتە، بەڵام تورکیا قەرزداری تۆ نییە. بۆیه ئەوەندە بەئاسودەیی قسە دەکەین، چونکە تورکیا قەرزداری تۆ نییە.. ئیسرائیل لەتاریكیدا رەشەكوژی لەغەززە ئەنجامدەدات، وا دەزانێ جیهان پێی نازانێت".
وتیشی، ''ئەمڕۆ کەسانێک غەززە لەدورەوە دەبینن، وەک شوێنێکی زۆر دور کە هیچ پەیوەندی بەئێمەوە نەبێت. بەداخەوە تەنانەت بەئاشکراش باس لەوە دەکەن.. تەنیا بەوە راناوەستین ئیدانەی ئەوە بكەین لەغەزە ڕودەدات''.
سەرۆكی توركیا راشگه‌یاند، "ئیسرائیل نیگەران بووە لەقسەكەم كە وتومە حەماس بزوتنەوەیەكی تیرۆرستی نییە، جارێكی تر جەخت دەكەمەوە حەماس بزوتنەوەیەكی تیرۆرستی نییە."
ئه‌وه‌شی وت، "ئەو وێرانەی لەغەززە ڕودەدات بەرەنجامی كردەوەكانی ڕۆژئاوایە. ڕۆژئاوا چی بوێت دەیكات بەبێ ئەوەی دەستی خۆی پیس بكات، ئیسرائیل داشتی دەستی ڕۆژئاوایە. ئیسرائیل بەبێ پاڵپشتی ئه‌وان [وڵاتانی ڕۆژئاوا] سێ رۆژ بەرگە ناگرێت."
ئەردۆغان ئاماژه‌ی بۆ پلانی داهاتوی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌رامبه‌ر شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل‌و حه‌ماس‌و وتی، "ئامادەكاریی پێویست دەكەین بۆ ناساندنی ئیسرائیل وەكو تاوانباری جەنگ لەبەردەم جیهاندا."
ئه‌مڕۆ شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل‌و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی پێی نایه هه‌فته‌ی سێیه‌مییه‌وه، توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاته ئیسلامییانه‌ی پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌مریكاو زۆرێک لەوڵاتانی ناتۆ‌و یەکێتی ئەوروپا حه‌ماس-یان وه‌ك ڕێكخراوێكی "تیرۆریستی" ناساندووه.
توركیا پشتگیری لەچارەسەری دو دەوڵەت دەکات بۆ ئیسڕائیل‌و فەڵەستین، هەروەها پێشنیاریکردووە نێوەندگیریی بکات لەئازادکردنی ئەو هاوڵاتیانەدا کە لەهێرشەکەی 7ی ئه‌م مانگی حه‌ماسدا بەبارمتە گیران گیراون.