وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین له‌كه‌رتی غه‌ززه بڵاویكرده‌وه، ئاماری قوربانیانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە 7703 کوژراو‌و زیاتر لە 19 ھەزار کەسیش بریندار بون.
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەراگەیەندراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل لە 7ی ئەم مانگەوە تا ئه‌مڕۆ شەممە 7703 کەس لەغەززە کوژراون، لەو ژمارەیەش 3500 کەسیان منداڵن.
ئاماژەی بەوەشکردووه، ئیسرائیل لەسێ ھەفتەی رابردودا لە 53 ناوچەی غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە بەھۆی بۆردومانی چڕەوە بۆسەر ناوچەکانی دانیشتوان، لەھەمانکاتیشدا زیاتر لە 19 ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی ھێرشەکانەوە برینداربون.
به‌ره‌به‌ریانی ڕۆژی 7ی 10ی 2023، كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لەژێر ناوی "گەردەلولی ئەقسا" دژ بەئیسرائیل راگەیاندو لەگەڕی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەدا هەزاران موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد.
هه‌روه‌ها له‌هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی به‌دیل گرت. له‌به‌رامبه‌ردا سوپای ئیسرائیل ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه لهزهویو ئاسمانه‌وه به‌چڕی بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.