كۆشكی سپی : هێڵی سوورمان بۆ ئیسرائیل نییه‌
  2023-10-27       468       


كۆشكی سپی راگه‌یاند، ره‌نگه‌ دۆخی مرۆیی پێویست به‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بكات، ئه‌گه‌ر رزگاركردنی بارمته‌كان پێویستی به‌ ئاگربه‌ست بێت، ئه‌وان پاڵپشتی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، هێڵی سوریان بۆ ئیسرائیل نییه‌.

كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئه‌مشه‌و هه‌ینی 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، رایگه‌یاند: ره‌نگه‌ دۆخی مرۆیی پێویست به‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بكات.

وتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌كان رزگار بكه‌ن".

كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رزگاركردنی بارمته‌كان پێویست به‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بكات، ئه‌وان پاڵپشتی ده‌كه‌ن.

باسی له‌وه‌شكرد، هێڵی سووریان بۆ ئیسرائیل نییه‌.

ئه‌مشه‌و هه‌ینی 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، سوپای ئیسرائیل واده‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ راگه‌یاند.

سوپای ئیسرائیل داوای له‌ دانیشتوانی مه‌ده‌نی غه‌ززه‌ كرد به‌ره‌و باشوور بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زیان به‌ دووربن.

سوپای ئیسرائیل راشیگه‌یاند، "هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ فراوان ده‌كه‌ین و ئه‌مشه‌و هێرشی زه‌مینی ده‌ستپێده‌كه‌ین".

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×