سوپای پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران هۆشداریدەداتە سوپای ئیسرائیلو دەڵێت، "ئەگەر هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە ئەنجامبدەن، لەوێ بەخاکیان دەسپێرین"، دەشڵێت، "وڵاتانی زلهێز بەهێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل توشی شۆک بون".
دواى بڵاوكردنهوهى ههواڵێكى ڕادیۆى ئیسرائیل، لهبارهى جوڵهپێكردنى هێزه زهمینیهكانى ئیسرائیل بهئاراستهى كهرتى غهززه، حوسێن سەلامی فەرماندی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هاتهدهنگو هۆشداریدایە ئیسرائیلو وتى، "ئەگەر سوپای ئیسرائیل هێرشبکاتەسەر کەرتی غەززە، بەخاکیان دەسپێرین".
حوسێن سهلامى فەرماندی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگهیاند، "زلهێزەکانی جیهان بەئۆپەراسیۆنکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل توشی شۆک بون".
ئهوهشى وت، "خاكو نیشتمانی ئیسلامییەکان بۆتە قوربانی سیاسەتەکانی ئەمریکا، بەڵام لەداھاتویەكی نزیكدا خۆری ئەمریكا ئاوا دەبێتو توشی شكستێكی گەورە دەبێتو دەسەڵاتی کەمدەبێتەوە".
لەلایەكى دیكهشهوه ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆسەر غەززە ڕایگەیاند، "دەستێوەردانی زەمینیو بەئامانجگرتنی گروپەكانى فهڵهستین، دەبێت بەشێوەیەک بێت کە خەڵکی سڤیل بپارێزرێتو پێموایە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی سەر غەززە هەڵەیە".
سەرۆکی فەرەنسا تهئكیددهكاتهوه، "فەرەنسا دان بەوەدا دەنێت كه ئیسرائیل مافی بەرگریکردن لەخۆییو خەڵکەکەی هەیە، بەڵام لەهەمانکاتدا دەبێت ڕێز لەخەڵکی سڤیلیش بگرێت، بەهەمانشێوە دەستێوەردانی زەمینیو بەئامانجگرتنی گروپەكان بەدڵنیاییەوە دەبێت بەشێوەیەک بێت وەکو وتم خەڵکی سڤیل بپارێزێت، هێرشی زەمینی ژیانی خەڵکی دەخاتە مەترسییەوەو پێموایە کارێکی هەڵەیە؛ هەڵەیە بۆ ئیسرائیلیش، چونکە لەدورمەودا پارێزراونابێتو ڕێز لەخەڵکی سڤیلو یاسا مرۆییەکانو یاساكانی جەنگیش ناگیرێت".