بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر كەرتی غەززە، بەڵام كات و چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشەكەی ئاشكرا نەكرد.
ئاوێنە: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە وتەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیاری دیاریكردنی وادەی هێرشی زەمینی بۆ سەر كەرتی غەززە لەلایەن حكومەتی جەنگی ئیسرائیلەوە دەدرێت.
نەتەنیاهۆ وتی"هەزاران تیرۆریستمان كوشتون و ئەمە هێشتا سەرەتایە."
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی"هاوكات خەریكی ئامادەكارین بۆ هێرشی زەمینی. قسە لەبارەی كات و چۆنیەتی و ژمارەی سەربازانی هێرشەكەوە ناكەم. هەروەها باسی ئەو حساباتە وردانەش ناكەم كە دەیانكەین."