رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داواکەی سویدی بۆ ئەندامبون لە هاوپەیمانیی ناتۆ رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد.
ئاوێنە: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا یاداشتنامەی داوای سوێدی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی وڵات کرد.
بەپێی میدیای توركیا، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا یاداشتنامەکە دەنێرێتە لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگری.
دوای پەسەندکردنی لەلایەن لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگری رۆژێک بۆ دەنگدان لەسەر یاداشتنامەکە لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا دیاریدەکرێت و دەخرێتە دەنگدان.