ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل نوێترین ئاماری کوژراو و دیلەکانی لەڕیزەکانی سوپا لەسەرەتای تۆفانی ئەقساوە بڵاوکرادەوە.
ئاوێنە: دانیاڵ هغاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا لەدەستپێکی جەنگ و ڕاگەیاندنی تۆفانی ئەقساوە ٣٠٨ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و ٢٠٨ سەربازیش لەلایەن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە بەدیل گراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە نوێترین ئاماری ژمارەی دیلەکانە و ئەوەش لەکاتێکدایە کۆبوونەوەی دەزگای هەواڵگری بەردەوامە، وتیشی ” ئێمە لەرێگەی ئەفسەرانی هێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەموو خێزانەکانی دیلەکاندا”
هاوکات، لەسەرەتای دروستبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ئیسرائیلی ئاوارەبوون و ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە ئەوەش بەهۆی ئەو موشەکانەی حەماس لەکەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەوە ئاڕاستەی ئەو ناوچانەی ئیسرائیلی دەکات.