جۆنسن كۆنریكەس، وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند، ئەگەر حەماس هەموو تەواوی دیلە دەستگیركراوەكان ئازادبكات و بەبێ مەرج خۆیان رادەست بكەن، ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە كەرتی غەزە هەڵدەوەشێتەوە.
وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەگەر چەدارانی حەماس لە حەشارگەكانیان بێنە دەرەوە و ئەو شوێنانەی كە هاولاتیانی سیڤیلی ئیسڕائیلی تێیاندا بەدیگیراوە ئازادبكرێن كە لە ئێستادا ژمارەیان 212 بارمتەیە، و بەبێ هیچ مەرجێك خۆیان رادەستبكەن، ئەوا شەڕەكە كۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەگەر ئەو كارە نەكەن، بە ئەگەرێكی زۆرەوە دەبێت بچینە ناو غەزە و بە ئۆپراسیۆنێك كە پێشتر وێنەی نەبووە ئەو كارە تەواو بكەین".
جەختی لەوەشكردەوە:" هێزەكانی ئیسڕائیل بە تەواوەتی چەكدارانی حەماس ریشەكێش دەكەن و و تەواوی توانا سەربازییەكانی بەتەواوەتی لەناو دەبەن بۆ ئەوەی چیتر مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسڕائیل و فەڵەستینیش دروستنەكەن".