وەزارەتی تەندروستی لهغەززە بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 177 منداڵی فەڵەستینی کوژراون. ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌غه‌ززه بۆ 4741 كه‌س به‌رز بۆته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەغەززە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 266 فەڵەستینی کوشتوە کە 117 کەسیان منداڵ بون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له‌ماوه‌ی 16 ڕۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتۆته‌وه 4741 گیانله‌ده‌ستدان، له‌و ژماره‌یه 1873 كه‌سیان منداڵن‌و 1023یان ئافره‌تن‌و 187یان كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن. هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداره‌كان له 15 هه‌زار كه‌س نزیك بۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاویكردۆته‌وه، ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل کوژراوان، زیاتر لە 1400 کەسه. هه‌روه‌ها 5132 هاوڵاتی ئیسرائیلی برینداربون‌و 12یان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فریاکەوتنی ئاوارە فەڵەستینییەکانی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان (UNRWA) لەڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی نەمانی سووتەمەنی لە کەرتی غەززە هۆشداری دهداتو ڕایگه‌یاندووه، "لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەو سوتەمەنییەی لەبەردەست نەتەوەیەکگرتووەکانە لەغەززە تەواو دەبێت. لەبوارەکانی یارمەتیدانی مرۆیی لەقۆناغێکی سەختداین لەغەززە. ئەگەر سوتەمەنی نەمێبێت، ئاو، نەخۆشخانە، نانەواخانەکان و یارمەتییە مرۆییەکانیش نامێنێت".
نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی لەم دۆخە، وەک گرنگترین ناوەندی یارمەتییەکانی مرۆیی ڕایگەیاندووە، "نەمانی سوتەمەنی ئەوەندەی دیکە ژنان، منداڵان و خەڵکی غەززە دەخنکێنێت".