به‌تۆمه‌تی "هاوکاری‌و كاركردن له‌گه‌ڵ ئەمریکا، پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" دادگای ئێران سزای زیندانیكردنی بەسەر هه‌ردو رۆژنامەنوس نیلۆفەر حەمیدی‌و ئێلها محەممەدی-دا سەپاند.
ئاوێنه: ئه‌و دو ڕۆژنامه‌نوسه له‌سه‌روبه‌ندی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، كچه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ساڵی رابردو له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاقه‌وه ده‌ستگیركراو گیانیله‌ده‌ستدا، له‌هه‌ریه‌ك له‌ڕۆژنامه‌كانی "شرق"و "هم میهن" هه‌واڵ‌و ڕاپۆرتی جۆراوجۆریان بڵاوكردۆته‌وه.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای ئێران ئێلها محەممەدی ته‌مه‌ن 36 ساڵان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا” سزای 6 ساڵ زیندانی‌و بەهۆی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران 5 ساڵ و بەهۆی تۆمەتی “پیلانگێڕیی”یش سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا، کە بەکۆی گشتی 12 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
هاوكات نیلۆفەر حەمیدی ته‌مه‌ن 31 ساڵانیش، بەتۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا” سزای 7 ساڵ و بەتۆمەتی ” تاوان لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای 5 ساڵ و بەتۆمەتی “بانگەشە لەدژی کۆماری ئیسلامی”ـیش سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئه‌و دو ڕۆژنامه‌نوسه ماوه‌ی ساڵێكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون‌و لەزیندانی ئه‌وین زیندانیكراون‌و ئه‌مڕۆش سزای كۆتاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.