ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە لە فەڵەستین، لە پێنج هەزار کەس نزیکبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند:" کۆی گشتی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە چوار هەزار و ٦٥١ کەس".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکۆی ئەو چوار هەزار و ٦٥١ کەسەی گیانیان لەدەستداوە هەزار و ٨٧٣یان منداڵن و هەزار و ٢٣ کەسی دیکەشیان ژنن، هەروەها ١٨٧ قوربانیش کەسانی بەساڵاچوون و ١٤ هەزار و ٢٤٥ کەسیش برینداربوون".
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە شەڕ لەنێوان چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیلدا دەستیپیکردووە و هەردوولا بەردەوامن لە بۆمببارانکردنی یەکدی و سوپای ئیسرائیل بڕیاریداوە، لە ماوەکانی داهاتوودا هێرشی زەمینیش بۆسەر کەرتی غەزە دەستپێبکات.