پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، یەكەم كاروانی هاوكارییە مرۆییەكان، كە لە 20 بارهەڵگر پێكهاتوە، لەڕێگەی دەروازەی رەفەحەوە چوە نێو غەززە. هاوكارییەكان سنوردارن و لە دەرمان و پێداویستی پزیشكی و كەمێك ماددەی خۆراكی پێكهاتون.
ئاوێنە: بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، نەتەوە یەكگرتوەكان لە دەروازە سنورییەكەی نێوان میسر و غەززە، بارهەڵگرەكانی پشكنیون بەر لە خاڵكردنی پێداویستییەكانی ناویان و گواستنەوەیان بۆ نێو بارهەڵگرەكانی فەلەستین.
كۆمەڵەی مانگی سوری فەلەستینی رایگەیاند، ئەو هاوكارییانەی ئەمڕۆ لەڕێگەی دەروازەی رەفەحەوە هاتونەتە نێو غەززە، هێندەی دڵۆپێك نین لە دەریایەك.
ئیسرائیل رەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی رۆژانە 20 بارهەڵگر هاوكاریی بچنە نێو غەززە.
نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند، كاروانی هاوكارییەكان، وەك پێویست نین.
ئیسرائیل لەدوای هێرشەكەی رۆژی 7ی مانكی حەماس، خۆراك و ئاو و كارەباو سوتەمەنی لە غەززە گرتۆتەوە.