نەتەوە یەكگرتوەكان: لە دو رۆژی داهاتودا یەكەم كاروانی هاوكارییە مرۆییەكان دەگاتە غەززە
  2023-10-20       312       

ئەمڕۆ هەینی، هاوكات لەگەڵ گەیشتنی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دەروازەی رەفەح لەسەر سنوری نێوان میسر و غەززە. وتەبێژی رێكخەری كاروباریی مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، سبەی یان رۆژانی دواتر یەكەم كاروانی هاوكارییەكان لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە دەگاتە دەست هاوڵاتیانی غەززە.

ئاوێنە: مارتین گریفیس، وتەبێژی رێكخەری كاروباری مرۆیی لە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەشیگەیاند، ئێمە لە دانوستانی باشداین لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ گەرەنتی دەستپێكردنی پڕۆسەی گەیاندنی هاوكارییەكان لە نزیكترین كاتدا بۆ غەززە.

هاوكات لەگەڵ ئەوە ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان گەیشتە دەروازەی رەفەح لەسەر سنوری میسر و غەززە.

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەوێ قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كردو رایگەیاند، لە دەروازەی رەفەح بارهەڵگرێكی زۆری دیون كە ئاو، سوتەمەنی، دەرمان و خۆراكیان هەڵگرتوە بەمەبەستی گەیاندنی بە غەززە.

وتیشی، ئەم بارهەڵگرانە بارتەقای"رەگی ژیان" و "جیاوازی نێوان ژیان و مردنن بۆ زۆرێك لە خەڵكی غەززە."

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×