بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، توڕەیی جیهان لەسەر بۆردومانی نەخۆشخانەکان نابێت ئاڕاستەی ئیسرائیل بێت، بەڵکو ئاڕاستەی "تیرۆریستان" بێت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی وته‌كانیدا لەمیانەی کۆبونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل لە بارەگای کیریا لە تەلئەبیب، بە ئامادەبوونی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، رایگه‌یاند، "رێگای بەرەو سەرکەوتن درێژ و سەخت دەبێت، بەڵام ئێمە یەکگرتوین و ئێمە سەردەکەوێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت لێپرسینەوە لە حەماس بكرێت له‌باره‌ی هەڵکشانی ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا هاتوه‌ته ئاراوه.
شه‌وی رابردو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خت، فڕۆکەكانی ئیسرائیل نەخۆشخانەیهكیان له كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان کرد، کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاوارە تێیدا کۆبونەتەوە و وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كی ئارام تیایدا ماونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، هێشتا سەدان قوربانی لە ژێر داروپەردودا ماون، ئەوەش دوای ئەوەی داگیرکەران نەخۆشخانەكه‌یان لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كه رایگەیاند، توڕەیی جیهان لەسەر بۆردومانی نەخۆشخانەکان نابێت ئاڕاستەی ئیسرائیل بێت، بەڵکو ئاڕاستەی "تیرۆریستان" بێت.