وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی بۆردومانی كه‌رتی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ زیاتر له سێ هه‌زار و 200 كه‌س و 11 هه‌زار بریندار به‌رزبوه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان منداڵ و ژن بون.
ئاوێنە: به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه، كوژرانی 37 فه‌ڵه‌ستینی له هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی جبالیا له باكوری كه‌رتی غه‌ززه ڕاگه‌یاند، هاوكات 12 كه‌سیش له هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر خان یونس كوژراون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌كۆی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانیش ئاشكرایكردوه، له 7ی ئه‌م مانگه‌وه تا ئه‌مڕۆ زیاتر له سێ هه‌زار و 200 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون، هه‌روه‌ها زیاتر له 11 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه برینی به‌شێكیان سه‌خته و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره.
شه‌وی رابردو فڕۆكه‌كانی سوپای ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌ی مهعمهدانیان له ناوه‌ڕاستی شاری غه‌ززه كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا زیاتر له 500 كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بون.
ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆردومانه‌كه به‌هۆی هه‌ڵدانی موشه‌كی شكستخواردوی جیهادی ئیسلامییه‌وه بوه، كه له به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی لێدوانه‌كانی ئیسرائیلی ڕه‌تكرده‌وه و ئیسرائیلی به هه‌ڵبه‌ستنی درۆ تۆمه‌تبار كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، دۆخی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه به ته‌واوی له كۆنترۆڵ ده‌رچوه، دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له دوای بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له ناوه‌ڕاستی غه‌ززه بۆردومانكرد.
ده‌زگای فریاگوزاری و كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستین UNRWA ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه بۆردومانی ئیسرائیل كرا، لانیكه‌م شه‌ش كه‌س له تیمه‌كانیان كوژراون و ده‌یان كه‌سیش برینداربون.