كۆنگرەی یەكێتی؛ ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێ و ئەندامانی سەركردایەتیش هەڵدەبژێردرێن
  2023-09-29       406       

ئەمڕۆ هەینی، سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تێیدا پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە بخرێتە دەنگدانەوە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش ھەڵبژێردرێن.

ئاوێنە: بەگوێرەی کارنامەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ ئەو سێ ڕاپۆڕتەی لیژنەکانی تایبەتمەندی کۆنگرەکە دەکرێت کە ھێشتا مشتومڕی ئەندامانی کۆنگرەی لەسەرە، لە نێویاندا راپۆڕتی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ.

تەلار لەتیف، وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی رایگەیاند، لە رۆژی دوەمی پێنجەمین کۆنگرەدا، لیژنەکانی شەھیدان و زیندانیان و کەمئەندامان و پەیڕەو کارەکانی خۆیان تەواو نەکرد، ئەمڕۆ لە سێیەمین رۆژدا گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبن بۆ تەواوكردنی كارەكانیان.

وتیشی، ھەر لەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵدەبژێردرێن و رێکارەکانی تری کۆنگرە تەواو دەکرێن کە لەرۆژانی رابردو تەواو نەکراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×