بۆ پاڵپشتی جوتیاران؛ هاوردەکردنی سێ بەرهەمی کشتوکاڵيی قەدەغەکرا
  2023-09-23       1448       


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاریكردن له‌به‌روبومه‌ خۆماڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری عێراق بڕیاریدا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی (ته‌ماته‌و په‌تاته‌و شوتی) له‌ده‌روازه‌ و مه‌رزه‌كانی سنوری ناوه‌راست و خواروی عێراق.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاو راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، "له‌پێناو پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاری له‌به‌روبومه‌ خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوابه‌دوای نوسراوی داواكاری وه‌زاره‌تمان و هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری، بڕیاڕدرا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی (ته‌ماته‌و په‌تاته‌و شوتی) له‌ده‌روازه‌ و مه‌رزه‌كانی سنوری ناوه‌راست و خواروی عێراق".

ئەوەش خراوەتەڕو، ئەم بڕیارە دەبێتە مایەی کارئاسانی بۆ جوتیاران‌و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان‌و دابینکردنی پێویستیەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق .

هەفتەی رابردو، بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە وڵاتانی دراوسێ بەشێک لەجوتیارانی پێنجوێن گردبونەوەو رایانگەیاند، لەکاتی پێگەشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆدا هاوردەکردنی بەروبوم لە وڵاتانی دراوسێوە بەردەوامە.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×