سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: سودانی سەردانی کەرکوک
  2023-09-07       577       


سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه‌ محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شاری كه‌ركوك ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ حكومی و سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

جه‌بار عه‌وده‌، سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندووه‌، به‌م نزیكانه‌ سودانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات و بۆ كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌كانی شاره‌كه‌ش نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نێت.

عه‌وده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، سودانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نی حكومی كه‌ركووك له‌سه‌ر هێڵ بووه‌ له‌پێناو راگرترنی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژانی رابردوو. بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی شاره‌كه‌ بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش كۆببێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كه‌ركووك بدات و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی میساقی نیشتمانی بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانه‌كان رابگه‌یه‌نێت.

رۆژی 2ی ئەیلولی 2023، هاووڵاتییانی کورد لە کەرکوک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای كردنه‌وه‌ی رێگەی کەرکوک ـ هەولێریان كرد، بەڵام لەلایەن هێزە عێراقییەکان بە تەقە وەڵامدرانەوە و چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی هاوکار عەبدوڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد و حوسێن سابیر، شەهید کران و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×