شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، سبه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ین‌و له‌ئێستادا هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی.
ئاوێنه: شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاندووه، سبه‌ی سێشه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له‌پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ین، چونكه له‌ئێستادا هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی، كاری لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراق كۆتاییهاتوه‌و ڕاپۆرتی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه.
له‌باره‌ی بیانوی حكومه‌تی عێراق بۆ نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی، "پێشتر داوایانكردبو دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی له‌داهات‌و خه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێمدا بكات، هاتن‌و كاری خۆیان ته‌واوكرد، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕاپۆرتی خۆیان ته‌واوكردو ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ كراوه‌و هه‌مو ژماره‌كانیان لایه، بۆیه ئه‌وه‌ی داوایانكراوه پێیاندراوه".
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه كه هیچ بیانویه‌ك له‌به‌رده‌م حكومه‌تی عێراقدا نه‌ماوه بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌مه‌ودوا ده‌كه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی یاساییه‌وه.