2019-07-29   3273     
کۆچەر بیرکار، زانای ناوداری کورد لەگەڵ 49 زانا، نووسەر، رۆژنامهنوس، ئابووریناس، فەیلەسوف و کەسایەتیی دیکەی جیهانی بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم بیرمەندی جیهان لە ساڵی 2019.
ئاوێنه: ناوەندی پرۆسپێکتی بەریتانی، کە ناوەندێکی سەربەخۆی بەریتانیە و کەسایەتییە حکومییەکانی بەریتانیا ورۆژنامهنوسه بەنێوبانگەکان تێیدا دەنووسن، بە راوێژ لەگەڵ دیارترین شارەزایانی بوارە جیاوازەکاندا ئەو 50 کەسایەتییەیان لە بوارە جیاوازەکان دەستنیشان کردوون، لەرێگەی دەنگدانی ئۆنلاینەوە، خەڵک دەتوانن یەکێکیان وەکو یەکەم بیرمەندی جیهان بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێرن.
حەوتەم کەسی لیستەکەی ناوەندی پرۆسپێکت، کۆچەر بیرکارە، براوەی خەڵاتی فیڵدز لە بواری بیرکاری کە وەکو خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەو بوارە سەیردەکرێت.
کۆچەر بیرکار خەڵکی گوندی نێ-ی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە بەریتانیا نیشتەجێیە، لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی فیڵدز وتبووی "هیوادارم ئەو هەواڵە خەندە بخاتە سەر لێوی 40 ملیۆن کورد لە جیهان".
دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە دەنگی پێبدەن