ئەمڕۆ شەممە لە
هۆتێل فەرەح-ی شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری نوسەرو بیرمەندی كورد، د.جەمال
نەبەز لادرا.
ئاوێنە:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبونى پارێزگار و ژمارەیەک لە هاوڕێیان و کەسوکارو
بنەماڵەى پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز، لە حەوشەی هۆتێل فەرەح-ى شارى سلێمانى لەڕێوڕەسمێكدا
پەردە لەسەر پەیکەرى ئەو بیرمەند و نوسەرەی کورد لادرا.
پەیكەرەكە لەلایەن
هونەرمەندی پەیكەرساز، چێنەر نزار-ەوە دروستكراوەو بەرزییەكەی 120 سانتیمەترەو بە
هاڕاوەی بەرد داڕێژراوە.
د. جەمال نەبەز كەسایەتییەكی دیاری نیشتمانی و نەتەوەیی و ئەكادیمی کوردە،
لە كانونی یەكەمی ساڵی (1933) لەشاری سلێمانی دایك بوە، قۆناغەكانی خوێندنی لە سلێمانی
تەواو كردوە و لە ساڵی (1950) له زانكۆی بهغدا، فیزیا و ماتماتیكی خوێندوه.
ساڵی (1962) چوهته ئهوروپا بۆ تهواوكردنی خوێندن و پاشان له زانكۆكانی
ئەو وڵاتە خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی وتنهوهی وانهی خوێندوه.
له ساڵانی (1967-1970) له زانكۆی هامبۆرگ خوێندویهتی و ههر لهو ساڵانهدا
لهگهڵ چهند هاوڕێیهكی، یهكێتی نهتهوهیی خوێندكارانی كورد دادهمهزرێنن.
له ساڵانی (1970-1979) له زانكۆی بهرلینی ئازاد زانسته سیاسییهكان و رۆژنامهنوسی
و یاسای خوێندوه.
د. جەمال نەبەز خاوەنی خەرمانێكی دەوڵەمەندە لە بەرهەمی مێژویی و ئەدەبی
و زانستی و رۆژنامەگەری و زمان و خزمەتی گەورەی بە كتێبخانەی كوردی كردوە و لە
(8/12/2018) لە وڵاتى ئەڵمانیا کۆچى دوایی کرد.