2019-07-26   3320     
عەلی وەردی
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
له ته‌مووزی 1995 عه‌لی وه‌ردی دوای ململانێیه‌كی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، كۆچی دوایی كرد. وه‌ردی له میانه‌ی ئه‌و ململانێیه كه زیاتر له 50 ساڵی خایاند، هه‌میشه ناشیرینی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رده‌خست. ئێسته‌یش كه 24 ساڵ به‌سه‌ر مردنی وه‌ردی تێپه‌ڕیوه، رۆشنبیرێك نییه له ئاستی ئه‌و ره‌خنه له كۆمه‌ڵگه‌كه بگرێ و ناشیرینییه‌كانی ده‌ربخات.
ره‌نگه هیچ نووسه‌رێك له عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، له میانی نووسین و ره‌خنه‌كانیدا هێنده‌ی عه‌لی وه‌ردی به‌ره‌ی ململانێكانی فراوان نه‌كردبێ، نه‌یاره‌كانی ئه‌و ته‌نیا له سه‌نگه‌رێك نه‌بوون، به‌ڵكو خۆیان له چه‌ندان سه‌نگه‌ر جێگیر كردبوو، بۆ ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵگه‌یان له پشت بوو، چونكه كۆمهڵگهیش كه‌وتبووه به‌ر ره‌خنه‌كانی عه‌لی وه‌ردی، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی وه‌ردی نه‌ده‌كرا پشتگیریی لێ بكات.
وه‌ردی له ساڵی 1913 له دایك بووه، ئه‌و سه‌ره‌تا شاگردی عه‌تار بووه و له بازاڕه‌كانی به‌غدا كاری كردووه، دواتر به‌هۆی خوێندنه‌وه حه‌زی ده‌چێته‌وه قوتابخانه و له ئێواران ده‌خوێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ساڵانی دواتر ئابووری له لبنان ده‌خوێنێ، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق ده‌بێت به مامۆستای ئابووری، به‌ڵام رۆژێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی بانگ ده‌كرێ و داوای لێ ده‌كرێ له‌بری ئابووری ماده‌یه‌كی نوێ به قوتابییه‌كان بڵێ ئه‌ویش "كۆمه‌ڵناسی عێراقییه".
وه‌ردی سه‌ره‌تا بیانوو ده‌گرێ و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێ، چونكه هیچ شتێك له كۆمه‌ڵناسی نازانێ، ته‌نانه‌ت ده‌ست لهكاركێشانهوهیش پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه سه‌ر ناگرن، بۆیه دواجار ده‌بێت به‌شه‌كانی وانهكهیشی ئاماده بكات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌دوای سه‌رچاوه ده‌گه‌ڕێ و لێیان قووڵ ده‌بێته‌وه، دواجار وه‌ك هه‌موومان ده‌یزانین ده‌بێ به یه‌كێك له كۆمه‌ڵناسه به‌ناوبانگه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه.
ئه‌و رێكه‌وته‌ی له قوتابخانه‌كه‌ی وه‌ردی رووی دا، نه‌ك ته‌نیا ژیانی ئه‌وی گۆڕی، به‌ڵكو عێراقییه‌كانیشی خسته به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی ناشیرینییه‌كانی خۆیان ببینن.
عه‌لی وه‌ردی به‌گوێره‌ی ئه‌و بوارانه‌ی كاری له‌سه‌ر كردوون، له چه‌ند ئاستێك دوژمنی هه‌بووه، هه‌ر له پیاوێكی ساده‌ی كاسبكار بگره تا سه‌رۆكی وڵات، هه‌ڵبه‌ته به رۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆیشهوه. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و رقانهیش كه عه‌لی وه‌ردی له ژیانی بینیویه‌تی، نووسینه‌كانی بووه.
ده‌توانین لێره‌دا چه‌ند ئاستێك بۆ ره‌خنه‌كانی وه‌ردی ده‌ستنیشان بكه‌ین: یه‌كه‌م ئاستی ئه‌ده‌بی، وردی له بواری ئه‌ده‌ب ره‌خنه‌ی له شیعری عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی گرت و به‌بێ كه‌ڵك وه‌سفی كردن، چونكه ئه‌ده‌بێكه ته‌نیا بۆ عه‌ره‌به و له‌ناو ره‌وانبێژی نقوم بووه و ناتوانێ سنووری نه‌ته‌وه‌یی ببه‌زێنێ.
ئه‌و له كتێبی "ئه‌فسانه‌ی ئه‌ده‌بی باڵا" به وردی تاوتوێی ئه‌ده‌ب و زمانی عه‌ره‌بی ده‌خاته‌ڕوو، له‌م روانگه‌یه‌وه زۆر له ئه‌دیبان و شاعیران بوون به دوژمنی.
ئه‌و له كتێبی "واعیزی سوڵتانه‌كان" ته‌نیا باس له واعیزی ئاینی ناكات، به‌ڵكو باس له پێوه‌ندی رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات ده‌كات، ئه‌و پێی وایه زۆر له رۆشنبیرانی نوێ رۆڵی واعیز بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌گێڕن، ئه‌مه‌یش هۆكارێكی تر بوو، بۆ ئه‌وه‌ی رۆشنبیرانی لێ ببێ به دوژمن.
هه‌ر له "واعیزی سوڵتانه‌كان" و "گاڵته‌جاری عه‌قڵی مرۆڤ" گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلامی خسته‌ڕوو، ئه‌ویش ململانێی شیعه و سوننه بوو، پوخته‌ی بۆچوونی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌بوو شیعه و سوننه له چه‌ند قۆناغێكی دوای خه‌لیفه‌كانی راشیدین دروست بوون و به بڕوای ئه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له دروستكردنی ئه‌م جیاوازییه ده‌ستیان هه‌بووه، به ئاشكرایش ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه ده‌گرت، بۆیه ئه‌مه له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی و زۆر له كۆمه‌ڵگه قبووڵ نه‌كرا.
ته‌نانه‌ت رقی ئه‌و كه‌سانه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، ده‌گوترێت مه‌لایه‌ك له به‌غدا له خوتبهیهكدا باسی له سه‌رچاوه‌كانی به‌دڕه‌وشتی كردووه له ته‌ك قومار و زینا و خواردنه‌وه، ناوی عه‌لی وهردیشی هێناوه.
عه‌لی وه‌ردی له هه‌ردوو كتێبی "كه‌سێتی تاكی عێراقی" و "لێكۆڵینه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی" هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تاكی عێراقی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كات، پێی وابوو به‌هۆی دووفاقی كه‌سێتی تاكی عێراقی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه دواكه‌وتووه و به‌هۆی ئه‌م كه‌سێتییه‌وه له بواری ئابووری و سیاسی پێش نه‌كه‌وتووه.
قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی عه‌لی وه‌ردی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ترسناك برد، ئه‌ویش به‌ریه‌ككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس، ته‌نانه‌ت سه‌دام حوسێن كه ئه‌وكات سه‌رۆكی عێراق بوو به‌راشكاوی رقی خۆی بۆ عه‌لی وه‌ردی ده‌ربڕیوه.
هه‌موو كاره‌كانی وه‌ردی له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام ئه‌وسا و ئێسته‌یش كۆمه‌ڵگه‌كه دركی به بۆچوونه‌كانی ئه‌م پیاوه نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده له پڕخوێنه‌ری و جه‌ماوه‌ری یه‌كه‌مه و تا ئێسته ركابه‌ری نییه.