2019-07-26   1389     
لەدرێژەی چالاكییەكانی ناوەندی 7 رەنگە بە كردنەوەی پیشانگە تایبەت و هاوبەش بۆ شێوەكارانی وڵاتانی دەوروپشتی هەرێمی كوردستان و دواتریش بە پێچەوانەوە كردنەوەی پیشانگە بۆ شێوەكارانی كورد لەو ناوەندی وڵاتانەدا كە دواتر ئاشنابوونی كاری هونەری هەردوولایەو درووستكردنی پرۆژەو كاری هونەری دوا ئەنجام دەبێت.
لەو نێوەندەدا ناوەندی 7 رەنگە رۆژی 1/8/2019 بەهاوكاری گەلەری لەتیف رەشید پیشانگەیەكی تایبەت بۆ شێوەكاری عیراقی رائد حسن لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە دەكرێتەوەو پیشانگەكە 4 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم پیشانگەیە دوایەمین ئەزموونی كاری ئەم شێوەكارە دەستڕەنگینەی شاری بەغدادە كە لەئێستادا یەكێكە لە شێوەكارە دەركەوتووەكانی عیراق و بۆ یەكەمینجارە پیشانگە لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە