کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.
ئاوێنه: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکەشەممە رایگەیاند، وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکراوەتەوە و رۆژی هەشتی ئەم مانگە کۆتا وادەیە.
پێشتر لە یەکی (تەموز/7)ی ئەمساڵەوە دەستیکردبو بە تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن و لە 30ی هەمان مانگدا دوا وادەبون بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ (6ی ئاب) درێژکرایەوە.
بڕیارە 18ی مانگی 12ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەوەش یەکەمین هەڵبژاردنی لەوجۆرەیە لە ساڵی 2013وە، لەکاتێکدا لە کەرکوک لە ساڵی 2005وە ئەو هەڵبژاردنە نەکراوە.