بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات و کۆمپانیای میترۆنۆم پرۆدەکشن و کوردش گارد، لەژێر ناونیشانی: #مرواریی_تاقانە
ئێوارە کۆڕێک بۆ ئیمزاکردن و خوێندنەوەی بەرهەمەکانی نووسەر و چیرۆکنووس (توانا ئەمین) بە دەنگی هونەرمەندی کورد (شوان عەتوف) لە کەشێکی موزیکییدا ساز دەکەن.
۲٠ ناونیشان لە کتێبیەکانی توانا ئەمین بە نووسین و وەرگێڕانەوە لە هۆڵەکەدا بەردەست دەبێت و خوێنەران دەتوانن بیکڕن و ڕاستەوخۆ ئیمزای نووسەر وەربگرن..
ڕۆژی هەینی
۲٠۱۹/۷/۲٦ لە تەلاری هونەر
کاتژمێر پێنجی ئێوارە
هاتن بۆ هەمووانە