یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتیی سلێمانی ​رادەگەیەنرێت
  2019-07-20       1408       
ناوەندی شانۆی تاڤ و کۆمپانیای مەستی فلیم، یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتیی سلێمانی رادەگەیەنن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٩، کاتژمێر حەوتی ئێوارە، لە سینەما سالم لە سلێمانی، یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتیی سلێمانی  رادەگەیەنرێت.

زەریا سامی، ئەندامی ناوەندی شانۆی تاڤ ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو چالاکییە زۆرەی لەبواری شانۆدا لە سلێمانی ساڵانە سازدەکرێن، بیرۆکەی ئەوە دروست بووە کە پێویستە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی شانۆیی سازبکرێت، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان و بەرەوپێشچوونی هونەری شانۆ و کرانەوەی زیاتر بەڕووی شانۆی جیهاندا.

هەر ئەمڕۆ ئەنجامی یەکەمین فێستیڤاڵی دەقی شانۆی کوردی لە شاری سلێمانی رادەگەیەنرێت و باشترین دەقی شانۆی کوردی ئاشكرا دەکرێت.

زەریا سامی، ده‌ڵێت ئەنجامی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی دەقی شانۆی کوردی رادەگەیەنرێت، کە چەند مانگێکە بەبەشداریی چەندین دەقی شانۆیی کاری بۆکراوە، لە ئێستادا لەلایەن لیژنەیێکی پسپۆڕەوە سێ باشترین دەقی شانۆی کوردی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردراون.

لەبارەی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەقەکانەوە زەریا ئەوەی خستەڕوو کە لیژنەکانی هەڵسەنگاندن هەموویان کوردن هەندێک لەناو هەرێم و هەندێکیشیان لەدەرەوەن، لیژنەکە لەدەرەوە ناوەندی شانۆی تاڤن، خۆیان سەربەست بوون لە هەڵبژاردنی باشترین دەق، ئەو دەقانەی هەڵبژێردراون باشترین دەقی شانۆی کوردی نین، بەڵکوو لەچوارچێوەی دەقە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکەدا باشترین بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×