لە عێراق ٦٢ واژۆ بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەسەر قەریرانی ئاو كۆکرایەوە
  2023-06-09       302       

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ٦٢ واژۆییان كۆكردەوە، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت لەسەر قەیرانی ئاو، هەروەها داوای ئامادەبوونی چوار وەزیری پەیوەندیداریش دەكەن.

ئاوێنه‌: لە گەرمەی ململانێكان و هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، چەندین پەرلەمانتاری عێراق واژۆ بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە قەیرانی ئاو كۆ دەكەنەوە.

 لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق   ٦٢ واژۆیان كۆكردەوە، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی لەسەر قەیرانی ئاو، داواش دەكەن لە دانیشتنەكەدا هەر چوار وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، كشتوكاڵ، كاروباری دەرەوە و پلاندانان ئامادە بن.

 توركیا ئاوی ڕووباری دیجلە لە ڕێگەی بەنداوی ئیلیسۆوە دەگرێتەوە، لە هەمانكاتدا ئاوی ڕووباری فورات لە ڕێگەی بەنداوی ئەتاتوركەوە دەگرێتەوە، دەوڵەتی تورك ماوەی پێنج ساڵە پشكی ئاوی سووریا و عێراق بە ڕێژەی ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ لە ڕووبارەكانی دیجلە و فورات دەدزێت، ئەمەش كاریگەریی لەسەر ژیانی ملیۆنان كەس دروستكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×