بەھای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی
  2023-05-15       873       


ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بەھای لیرەی بۆ نزمترین ئاست لەماوەی دوو مانگدا دابەزاند، ھەر دۆلارێک بە نزیکەی ٢٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

ئاوێنه‌: میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە، بەھای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دادەبەزێت و بەھاکەی لەدەستدەدات، بەھای یەک دۆلار گەیشتە ١٩.٧ لیرەی تورکی، ئەوە نزمترین ئاستی بەھای لیرەیە بەرامبەر دۆلار لە ماوەی دوو مانگدا.

راشیانگەیاندووە، لە ئێستادا لە بازاڕە جیھانییەکاندا یەک دۆلار بە ١٩.٦ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×