په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا له‌باره‌ى پشكى پارێزگاكان به‌جیا ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و زانیاریى له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم به‌گشتى ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پشکی ھەرێمی کوردستان 270 ملیار دینارە".
ئاوێنه: سیپان عەزیز ئەندامی لیژنەی ئابوریی‌و پیشەسازیی‌و بازرگانی لەپەرلەمانی عێراق به‌ماڵپه‌ڕى فەرمیی پارتی وتوه، "لەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، پشکی ھەر پارێزگایەک دانراوە وەکو بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، بەڵام بۆ ھەرێم بودجە بەیەک پاکێج دیاریکراوە نەک وەکو پارێزگا".
ده‌شڵێت، "بڕى ئه‌و بودجه‌یه‌ش نزیکەی 270 ملیار دینارە، بۆیە وەکو ھەرێمی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ کراوە نەک پارێزگا، واتا ئەو بودجەیە بۆ ھەر سێ پارێزگای ھەرێمی کوردستان سلێمانی، دھۆک‌و ھەولێرە، بەڵام پارێزگای ھەڵەبجەی تێدانییە، چونکە ھێشتا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابونی ھەڵەبجە نەدراوە".
به‌وته‌ى سیپان عەزیز، "لەعێراقیش بودجە بۆ ھەر پارێزگایەک جیاوازە لەگەڵ پارێزگایەکی دیکە، چونکە زیاتر گرنگی بەو پارێزگایانە دراوە کە ڕێژەی ھەژاریی زۆرەو ئازادکراون، بەڵام ئەوەی ھەرێم وەکو ھەرێم بۆیان دیاریکراوە".