ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رەخنە لە حکومەتی عیراق دەگرێت بەوەی رێکارەکانی نەبوونەتە هۆی جێگیرکردنی بەهای دۆلار.
ئاوێنە: رائید مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح رایگەیاند تا ئێستا رێکارەکانی حکومەت سەرکەوتوو نەبوون لە جێگیرکردنی بەهای دۆلار و سەرباری ئەوەی نرخی فەرمی 100 دۆلار بە 130 هەزار دیاریکراوە، بەڵام بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەشیخستەڕوو کە حکومەت بەرپرسیارێتی ئەو جیاوازییە هەڵدەگرێت کە لە نێوان نرخی فەرمی دۆلار و بازاڕدا هەیە.
لایخۆشیەوە ساڵح هاشمی، شارەزای ئابووری بە رۆژنامەکەی راگەیاند کێشەی بازاڕ خۆی دەروازەکانی فرۆشتن و لەو سیاسەتی نەختینەیەدا دەبینێتەوە کە بانکی ناوەندی پەیڕەوە دەکات، هەروەها نەبوونی بۆرسەیەکی راستەقینە و رێکخراو لە عیراقدا هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە.