دانانى پرسە لە بەیانیاندا قەدەغەکرا
  2022-12-20       655       
ئه‌رشیف

بەپێى بریارێکى فەرمانگەى ئەوقافى کەرکوک، دانانى پرسە لە بەیانیاندا لە هۆڵەکانى پرسە قەدەغەیە و رێگە پێنەدراوە.

ئاوێنه‌: بەپێى بڕیارەکە، دانانى پرسە تا یەک کاتژمێر پێش نوێژى عەسر رێگە پێنەدراوە و لە دواى ئەو کاتەوە دەتوانرێت هۆڵەکان بکرێنەوە.

ئەوەش هاتووە کە کردنەوەى هۆڵەکانى پرسە لە بەیانیاندا بەهەموو شێوەیەک رێگە پێنەدراوە.

بەپێى بڕیارەکە، هۆڵەکانى پرسە چارەگێک پێش مانگى مەغریب دادەخرێن.

جەختیش دەکاتەوە، هەر کەس و لایەنێک پێچەوانەى ئەو بڕیارانە هەنگاو بنێت، روبەڕوى لێپێچینەوەى یاسایى دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×