له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی 12 به‌غدا وه‌ڵامی كۆتایی هه‌رێمی دایه‌وه‌
  2025-02-09       526       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زامنكراوە و دەشڵێت، “بەغداد هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12 نانێرێت”.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندوە: بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بەغداد هیچ بڕە پارەیەك نانێرێت و هەرێم دەتوانێت لە داهاتی ناوخۆ یاخود وەك قەرز بڕێك پارە لە بەغداد وەربگرێت.

ناوبراو وتویەتیشی: “بەپێی ئەو رێككەوتنەی كراوە مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زامنكراوە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبدەكاتەوە “.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×