دووەم بەرهەمی ئەدەبیی دەمیرتاش بڵاو کرایەوە، كه‌ له‌ ناو زینداندا نوسێوێتی
  2019-07-09       1966       

دووەم بەرهەمی ئەدەبیی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ له‌  ناو زینداندا نوسێوێتی.

ئاوێنه‌: کتێبی دەوران لە ١٤ کورتەچیرۆک پێکهاتووە و نووسەر لە زینداندا نوسیویەتی و لەلایەن سەردار حەسەن خانییەوە لە تورکییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و کەیوان هەورامی پێداچوونەوەی بۆ کردوە.

ئەمەش دەبێتە دووەمین کتێبی دەمیرتاش، پێشتر کتێبێکی بەناوی سەحەر بڵاو کردەوە و پێشوازییێکی زۆری لێکرا، كتێبەکە لە دوتوێی ١٤٢ لاپەڕەدا لە ١٢ چیرۆک پێكهاتووە كە سەرجەمیان كێشە كۆمەڵایەتییەكان و دابونەریتی كۆمەڵگا دەخەنەڕوو، چیرۆكەكان لە ڕاستییەوە وەرگیراون و بە زمانێكی ئەدەبی و سادە نوسراونەتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، جگە لەکاروباری سیاسی، خولیاکانی بۆ ئەدەب و هونەر و رۆشنبیریی نیشان داوە، گۆرانی وتووە و چیرۆکی نوسیوە و تابلۆی کێشاوە.

دەمیرتاش لە پارێزەرییەوە هاتووەتە ناو كایەی سیاسییەوە و پاش تێپەڕینی ماوەیێكی كەم كاریگەرییێكی گەورەی دروست كرد، پاش ئەوەی لەسەر هەڵوێستی سیاسی زیندانی كرا، ‎سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) تا ئێستا و لەماوەی زیندایکردنیدا دو کتێبی نوسیوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×