نەزهەت حالی، بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بووەتە نەریتێکی سیاسی خراپ.
ئاوێنه: نەزهەت حالی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كارێكی باش نیە، كە بەداخەوە بووەتە نەریتێكی سیاسی خراپ، ئەو نەریتە خراپە خزمەتی پرۆسەی دەوڵەتداری و حوكمڕانی تەندروست ناكات لە كوردستان و مافی هاوڵاتیان بەئاشكرا پێشیل دەكات.
ئاماژە بەوەشکردووە، "دەبێت لەمەو دوا هەوڵی هەمەلایەنە بدرێت كە ئەمە دوایین كاری لەوشێوەیە بێت و كۆتایی بەو درێژكردنەوانە بهێندرێت و ڕێگەی دووبارەكردنەوەیان پێ نەدرێت."