2019-07-07   1720     
کاروان حەمید حەلاق
کاری ئەم جارەمان گۆرانی (کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێوو شینە)یه، بەڵام بە شێوەی جیاواز بەرهەممان هێناوە.
ئەم گۆرانییە بە چەند زمانێکی جیاواز وتراوە كه بریتییە لهكوردی، عهرهبی، توركی و یۆنانی. هەر میلەتەو بەموڵکی خۆی دەزانێ دوای گفتوگۆو قسە کردنێکی زۆر لەسەر سەرەتایی دروست بوونی ئەم گۆرانییە، بەڵام هیچ کاممان دانمان نەناو نکۆڵیمان کرد لەوەی موڵکی میلەتێکی تر بێت بۆیە بڕیارمان دا پارچەکانی ئەم گۆرانییە کۆبکەینەوەو بیکەین بەگۆرانییەکی هاوبەش و سەرنجڕاکێش تا زۆرترین گوێگری هەبێت.
من وەک کاروان حەمید حەلاق نازانم مێژووی دروست بونی ئەم گۆرانییە بۆ کێ و بۆ کەی دەگەڕێتەوە، بەڵام من مامۆستا (مەزهەری خالقی) بەخاوەنی ئەم گۆرانییە دەزانم.
بیرۆکەی بەرهەمەکە:
من وەک کاروان حەمید حەلاق بیرۆکەی ئەم کارەم لا دروست بوو کە بە هاوبەشی و بە چەند زمانێکی جیاواز وەک زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی و یۆنانی ئەم کارە بەرهەم بێنین و وەک و خۆی بیهێڵینەوە ڕەسەنایەتی تێدا بپارێزین بهڵام به شێوازێكی هاوچهرخ و ستایلێكی نوێ.
كاری ئه م بەرهەمه له ستۆدیۆی یاد میدیاوە بهرههم هێنراوه لهولاتی هوڵهندا كه خاوهنی هونه رمەند (بافل سەرهەنگ)هو كاری موزیك و ڤیدیۆش لهلایهن ستودیۆی یادمیدیاوه كراوه. سوباس بو ئه و كهسانەی هه ر لهسەرەتاوه لهم پرۆژهیەدا هاوكار بون كه بریتین له ١٠ هونهرمهندی كوردی و بیانی.
ئەم بەرهەمە ٢٠ی تەموز بڵاودەبێتەوە.