كچو كورێكی وەرزشوانی كورد، لە یاری تیروكەوانو زۆرانبازی لەوڵاتی قازاخستان پلەی سێهەم بەدەست دەهێنن.
ئاوێنە: "مەهتاب بابا حەیدەری"، كچە وەرزشوانی دانیشتوی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لەپێشبركێی جیهانی تیروكەوان هاوێشتن لەسەر ئەسپ لەوڵاتانی قازاخستان، توانی پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت.
هەروەها گەنجێكی دیكەی شاری سنە بەناوی "سەبا شەریعەتی" وەرزشوانو بەشدار لەپێشبرێكی جیهانی لەبواری زۆرانبازی توانی پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت.