2019-06-28   2359     
هێـمن عەبدولقادر
شێخی سەعدی ئەفەرموێت : - خەریکی کڕینی خانوویەک بووم ، کابرایەک کە بە خراپەکاری ناوی ڕۆشتبوو هاتە ناو مامەڵەکەوە و ووتی (ئەو خانووە بکڕە من دراوسێتانم و زەمانی ئەو خانووە ئەکەم هیچ عەیبێکی نیە) ،
منیش کە بینیم کابرای خراپەکارە ، پێم ووت :-
(هەر ئەوەنەی کە قەرارە تۆ ببیتە جیرانم ئەمە بۆ خۆی گەورەترین عەیبەیە)
هەر ئەوەنەی کە تۆ لەگەڵ هەنێک کەسدا مامەڵە ئەکەی ئەمە بۆخۆی گەورەترین عەیبەیە
(خانرا کە چون تو همسایە است ....... دە درم سیم کم عیار ارزد)
خانوویەک کە تۆ دراوسێکەی بیت ، بە دە درهەمیش بیکڕیت هەر زیوی مەغشوشە و هێشتا هەر زەرەرتە ،
-------------------------------------------
خانوویەک کە کە لە سەعات حەوتی بەیانیەوە تا حەوتی ئێوارە دەرگای حەوشەی وەکو دەرگای کولانەی مریشک ئەخرێتە سەر پشت و مناڵ لە حەوتی بەیانیەوە وەکو جوجک هەتا ئێوارە فڕێ ئەدرێتە کۆڵان ، سەد دەفتەریشی پێبدەی هەر زیوی مەغشوشە چونکە ئارامی لە دەست دەدەیت
-----------------------------------------------
خانوویەک کە دانەیەک فەرش ئەشوات لە کۆڵان ، دانەیەک بە سەتڵێک و ئیسفنجێکەوە چەمەلەغی سەیارە پاک ئەکاتەوە و قوڕ و لیتەکەی را ئەماڵێت بۆ بەر دەرگای ماڵە دراوسێکەی ، دانەیەک گاعی ئەشوات و ئاخر سەوتی گۆرانی داوەتێ ، دانەیەک عەلاگەی خۆڵەکەی لە باڵکۆنەکەوە هەڵئەیاتە خوارەوە ، دانەیەکیان بە تۆپێکەوە خەریکی دوگۆڵیە و ئیسراحەتی لە دەرو دراوسێ و دار و بەرد هەڵگرتووە ، دانەیەک چوار مناڵی کردۆتە کۆڵان و چواری تریشیان کەس نازانێت لە کوێن،
دانەیەک و
دانەیەک و
دانەیەک ....هتد ، دەی دیارە ئەمە زیوی مەغشوشە
---------------------------------------------------------------
پێغمبەر ئەفەرموێ (ما زال جبريل يوصيني بالجار حتى ظننت أنه سيورثه) جبریل ئەوەندەی ئامۆژگاری کردم سەبارەت بە دراوسێکانم وا گومانم برد کە دراوسێ میرات ئەبات ، جا ئەوانەی کە خریجی کۆلێژی قانون یان کۆلێژی شەریعەن ، تەنها ئەوان ئەزانن کە پلەی (قەرڕابە)و نزیکایەتی لە میراتدا چیە و کێێە و بۆچیە؟
پیغمبەر سێ جار لەسەر یەک فەرمووی (ئیمانی نیە، ئیمانی نیە ، ئیمانی نیە ) هەر کەسێک کە لەگەڵ دراوسێکەیدا مامەڵەی خراپ بێت
--------------------------------------------------------------
لە دنیای ئەمڕۆشدا کە کۆی (کۆمنیکەیشن)و (پەیوەندی)ەکانمان خراوەتە ناو ئامێرێکی هۆشمەندەوە ، وەک بەرهەمی (مۆدێرنە) و (بە جیهانی بوون) ، دراوسێ بێ پرسی ئێمە دووبارە ، خۆی پێناسە دەکاتەوە ،
چونکە ئیتر لینکی پەیوەندی نێوانمان تەنها بریتی نیە لە چیمەنتۆ و خشت و بلۆک ، (وەک هێمایەک بۆ دیواری ماڵە دراوسێ) ، بەڵکو لەم دنیا مەجازیەی ئینتەرنێتیشدا ئیتر بێ ئەوەی خۆمان بمانەوێت ئێمە هەموومان(دراوسێین) بەڵام بە داخەوە وەک دراوسێێ ناو کۆڵانەکان دیسان هەموومان دراوسێیەکی خراپین لەگەڵ یەک ، دراوسێیەکی بێزارکەر ، دراوسێێەک کە هیچ کات گوێ بەوانەی تر نادەین ،
لە ماڵەکانماندا سەعات دوانزەی شەو بزمار دا ئەکوتین و ئێڵتی ئەدەین لە دیوار بەبێ ئەوەی حساب بۆ دراوسێکانمان بکەین ، لە ئەکاونتەکانیشماندا سەعات دوانزەی شەو بەبێ ئاگادر کردنەوە دەست ئەکەین بە لینک و ڤیدیۆ ناردن بۆ خەڵک بە بێ ئەوەی بزانین کابرا رازییە یان نا ، خەتووە یان بە ئاگایە ، لە ماڵەوەیە یان خەستەخانەیە
لە کۆڵان هەر ئەوەنە کەسێک نەخۆش کەوت یان مرد ئیتر دای ئەگرینەوە بە دیژلەمە خواردن و ژێر خێمە و معامەلەی دۆنم و نۆجەژنە و مواجەهەی سێ سەعاتی هەتا سەعات دوانزەی شەو بەدیار ئەم کابرایەوە دائەنیشین ئەڵێ برا کابرا دیبەتی هەیە ،
لە ئەکاونتیش هەر ئەوەنە کابرا شەڕێکی بوو خێرا دەست ئەکەن بە یەکتر تاگ کردن و سکرین شوتکردن ،
یان هەر ئەوەنەی کابرا دەمی سوتا ووتی (بەڕێزان ئەکتیڤم دابەزیوە و سەر و کۆمێنتم بۆ بنووسن ) ئیتر دەست بەجێ ئیمانی کابرا ئەسوتێنن تا یەک مانگ دا ئەگرنەوە بە کۆمێنت و بە ستیکەر یەکی پەنجا کۆمێنتی بۆ ئەکەن و ئەو دنیای بە ملەوەنی پیشان ئەدەن و تا مانگێک رۆژانە بۆی تازە ئەکەنەوە ، بێ ئەوەی سەیری بەرواری پۆستەکەی بکەن
پێغمبەری ئازیزمان (د.خ) فەرمووی
(لا یامن جاره بوائقه)
ئیماندار کەسێکە کە خەڵکی یان دراوسێکانی لە (دەست و زمان و رەفتار)ی پارێزراو بن.
نوقتە سەری دێڕ ....
.........................................................................
*ڕێزی هاوسێکانتان بگرن چ لەم دنیا مەجازیەی تەکنەلۆژیا و چ لەو دنیا واقیعەی ناو کۆڵانەکان تا نەبینە زیوی مەغشوش بۆ ئەوانی تر
*هاوپێچ وێنەی دراوسێیەکی ڕێک و پێک و دەرەجە یەک کە ئەرکی هاوسێیەتی خۆی بەزیادەوە بەجێهێناوە.
ئەم وتارە لەپەیجی "هێمن عەبدولقادر"ەوە وەرگیراوە