ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى بڕیاریدا بە دواخستنى تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە لەسەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دواتر.
بەپێی ئاگادارییەکى ئەنجومەنەکە کەدەست ئاوێنه کەوتووە، لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممەوە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بە ڕووی خوێندکارانی دەرەوەی شار دەکرێنەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بەپێ بریاری ئەنجومەنی زانکۆ لەبەرسەلامەتی گیانی خویندکاران لەکاتی گەرانەوەیان رۆژی یەکشەممە 1/23 دوانیوەرۆ کاژێر ٣ بەشەناوخۆییەکان دەکرێتەوە.
بەڕەچاوکردنی سەختی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی ودەوربەری و بەستنی ڕێگاوبانەکان وبۆری ئاوی کۆلێج وبەشەناوخۆییەکان، ئەنجومەنی زانکۆ لەبەر بەرژەوەندی ھەموو لایەک، بڕیاریدا بە:
١. دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە ویەک شەممە لەسەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە وڕۆژانی دواتر بەپێی ئەو خشتەی کە کۆلێجەکان خوێندکارانی خۆیانی لێئاگاداردەکەنەوە.
٢. لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممەوە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بە ڕووی خوێندکارانی دەرەوەی شار دەکرێنەوە
٣. ئەو وانانەی ھەفتەی پێشوو کە بەھۆی کەش وھەواوە نەخوێندراون بەشێوەی ئەلکترۆنی لەناو کلاس روومەکان دابنرێن بۆ خوێندکاران.
٤. ڕۆژی یەک شەممە دەوامی کارگێڕی زانکۆ ئاساییە.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی