زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی
یەك هەفتە.
ئاوێنە: زانكۆكە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەسەرداوای
خوێندکاران و پاش گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕیاردرا
بەدواخستنی تاقیکردنەوەکان لەو کۆلێژو پەیمانگایانەی کە تاقیکردنەوەیان هەیە."
وتوشیەتی"بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تاقیکردنەوەکان
بۆ ماوەی یەک هەفتە دوادەخرێن و خوێندکاران لە رۆژی یەکشەممە 2021/12/5 دەست بە تاقیکردنەوەکانیان
دەکەن."