تەرمی هونەرمەند ئیسماعیلی سابوری لەگۆرستانی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك دەسپێردرێت، لەئێستاشدا پرسەكەی لەمزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەرێوە دەچێت.
ئاوێنە: پێشنیوەرۆی ئەمرۆ "دوشەممە" بە ئامادەبونی ژمارەیەك لەهونەرمەندان، تەرمی هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد لەشاری سلێمانی‌و لەگۆرستانی سەیوان بەخاك سپێردراو هەر ئەمرۆش یەكەم رۆژی پرسەكەیەتی لەمزكەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد ئیسماعیل سابوری له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
سابوری له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زیاتر له 15 ساڵه له‌هه‌رێمی كوردستان و له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه.
هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل محه‌مه‌د ساڵح ناسراو به ئیسماعیل سابوری، ساڵی 1956 له شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبوه.
ساڵی 1979 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی له تاران ته‌واو كردوه.
تا ئه‌و كاته‌ی له ئێران بوه 105 گۆرانی تۆمار كردووه.
ئه‌لبوومێكی به‌ناوی سه‌فه‌رنامه‌ی كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
پاشان له باشوری كوردستان ئه‌لبومی بیره‌وه‌ری بڵاوكردوه‌ته‌وه.