2021-01-25   3422     
نوسینی : رۆسته‌م ئاغاله
خوێندنەوەی جەستەو دەروون لەوێنەێکدا
-------------------------------------------
له كاتێكدا خوێندنه‌وه و راڤه‌كاری بۆ تاكه فۆتۆیه‌كی كه‌سایه‌تیی شاعیرێكی وه‌ك (هێمنی موكریانی) ده‌كه‌م، بێبه‌شم له زانیاری، وه‌ك نه‌زانینی كات و شوێنی فۆتۆكه وناوی وێنه‌گرو و ته‌مه‌نی فیگهرهكه ، كه‌سایه‌تی و هۆكاری دروستبونی گرته‌كه و باری ده‌ستكردی و رێكه‌وت له گرته‌كه چیه !
به‌ڵام نه‌بونی ئه‌و زانیاریانه نابنه هۆكار تاكو ده‌ست بۆ شیكارییه‌كه نه‌به‌م. بێگومان به بوونیان كاره‌كه‌م په‌سندتر و به پشتتر ده‌بوو . زمانی جه‌سته و شێوه ، كارێكی وردی ده‌روونی و خودی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رییه و قووڵبونه‌وه‌ی ده‌وێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زمانی جه‌سته‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه.
پۆرترێتی فۆتۆی شاعیر:
روخسارێكی خامۆش و غه‌مبار و بێ هێز و هه‌ژارانه و بێ زه‌رده‌خه‌نه ، ده‌روانێته به‌رانبه‌ر به ئاوایی گوندێكی قوری ساده‌ی نیشتمان . وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌م ته‌مه‌نی پۆرتریتهكه - فیوگهرهكه له حه‌فتا ساڵی به‌ره‌و سه‌ر بێت و وێنه‌گر گۆشه‌ی گرته‌كه‌ی به‌رنبه‌ر به شاعیره‌و له‌به‌ر ده‌می دانیشتوه و له ئاستی ژێر چاو گرته‌كه‌ی گرتووه تۆنی فۆتۆكهش له فلمی حەفتاکان ده‌چی . لێره‌د ا زانیاریی ته‌كنه‌لۆجی جۆری كامیرهو فۆتۆكهو وێنه‌گره‌كه زۆر پێویست بوون .
هێمن راوه‌ستاوی نیو گوندێکی کۆتای حەفتاکانە چ له كوردستانی رۆژهه‌ڵات َ یا باشور وه‌ستاوه و به شێوه‌یه‌كی خۆرسك ، له كژی زستاندایهو و ده‌وروبه‌ریشی شاعیر چۆله‌و زۆر بێتاقه‌تی و بێهیز لار بۆته‌وه و سه‌رمایه‌تی و ده‌ستێكی له ناو گیرفانی قه‌مسه‌له كۆن و سایز بجوكهكهی ناوه. دوور نییه هی خۆی نه‌بێت و پێنادابێت له‌به‌ر سارد‌و سه‌رما. له پۆشاكی كۆنه‌ی باله‌ی ئه‌وروپایی ده‌چێ، بۆ هاوكاری ناردرابێ بۆ هه‌ژاران و شۆرشگێرانی ئه‌و كاته . بۆیه له‌وه ده‌چێ به خۆیه‌وه سێ كه‌سی تر لهبهركردبێ و دوا كه‌س هێمنی شاعیره بێ َ له‌به‌ری بكات . ئه‌و ده‌ستنانه گیرفانهشی نیشانه‌ی ته‌نیایی و دڵهراوكێن .
هێمن پیاوێكی باڵا به‌رز بووه ، ئه‌و جۆره قهمسهلانه بۆئه‌و نه‌گونجاون . یه‌ك له‌و شته نا هارمۆنی و بێهاوتایانه، هاوسه‌نگی ( توازن )ی ئه‌و جاكهت با قهمسهلی به‌ریه‌تی له‌گه‌ڵ كورته‌ك و شهرواڵهكهیدا ، وه‌ك به ناجاری له‌به‌ر سه‌رما وه‌رز و ساردی له‌به‌ری كردبێ ، نه‌گونجاوه له‌گه‌ل شه‌رواڵ و كورتهكهكهی . قهمسهلهكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆن و چلكنه تۆ نازانی ره‌نگی خۆی خۆی شینه ، یا بۆره ؟ یان چییه . زنجیرداره به‌ڵام بێكهڵك بووه یه‌ك قۆپچه‌ی پێوه نه‌ماوه , ئه‌و شێوه فاشیۆنه گه‌نجانه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئه‌و و كه‌سایه‌تیی سه‌رووی ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵیی ئه‌ودا نایه‌ته‌وه یه‌ك. فۆتۆی هێمن هه‌یه له ساڵانی حه‌فتاو دوو و سه‌رووتر گرتوونی . پاڵتۆیه‌كی ئاودامهنی درێژی به قات و كهرهواتهوه ، له كه‌سایه‌تی سه‌رمایه‌دارێك ده‌چێ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فۆتۆیه‌یه , كه وا باسی ده‌كه‌ین . دهستخستنیشی له‌ناو گیرفانی قهمسهلۆكهكهی و وه‌ستانێكی بێباكانه و سه‌ربڵند و روخساری خامناك (ده ڵێی پیره‌مه‌گروونه) ، وا خامۆش و غه‌مگینه ، جلكن و برسی ، ناسنامه‌ی سیفی كه‌سایه‌تیی شاعیرمان پێ ده‌ناسێنێت .
هه‌روه‌ك خۆی له شیعره‌كانی خۆی وا ده‌بینێت .
وه‌ك : بولبولی باڵشكاو .
وه‌ك : تاكه‌داری ته‌ریكی بێ ئاو.
وه‌ك : چله رێحانی دوره دێراو .
ماتی و داماوی سیمای ئه‌و پۆرتریته هه‌نده پر له ئازار‌و غه‌م و رهنجهرۆیییه ، یه‌ك نۆزیش هیوای لێ به‌دی ناكرێت . هه‌ستی دڵه‌راوكێ و ناهاوتابوونی ده‌روونی و بێپاره‌یی و و مایه‌پووچی و بێ سه‌رمایه‌یی و ته‌نیاییی لێده‌خوێندرێته‌وه . تێكه‌ڵبوونی ریش و سمێڵ و قژی سپیی ده‌روێشانه‌ی هینده جوان و دێوانانهی ، رێك ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه ، كه خۆی خۆی باس ده‌كات له نێو شعره‌كانیدا ، زنجیری قه‌مسه‌له‌كه‌ی تیك چووه یه‌ك قۆپچه‌ی داخراوه له‌وه‌ش ده‌جێ یه‌ك دانه‌ی پێوه مابێ ، ئه‌و چه‌ند گوزارشته‌ی هێمنی شاعیر رێك خویندنه‌وه‌ی ئه‌و فۆتۆیه‌ی خۆیه‌تی زۆر به راستگۆی گوزارشتی كردووه له ژیان و كهساتیی خۆی، له بینینه‌وه‌ی خۆی له ناودرونیخهڵكدا .ئه‌گه‌ر ئه شیعرانه‌ی له‌باره‌ی ژیانی خۆی و دهرووننیشی نه نوسیایه ، له‌و فۆتۆیهوه ده‌مانزانی چه‌ند پیاوێكی حه‌سره‌تكێش و ره‌نجه‌رۆ بووه . له ماڵی خۆیدا ئاواره‌ی ماڵی خۆی بووه .
گرته‌ی وێنه‌كه‌ی ده‌چێته‌خانه‌ی نیوه مۆدێله‌وه . مۆدێلی ته‌واو نییه ، تا نێو باڵایه‌تی ، تا بزانین پێلاوه‌كه‌ی چ مۆدێلیكی برانده . بێگومان پێڵاوه‌كه‌ی لاستیكه ره‌شه‌كه‌یه . یا پاته‌یه‌كی شرو دره . بێگومان به‌گوێره‌ی پۆشاكه‌كانی ئه‌وبێت ، ئه‌وا پێلاوه‌كه‌ی به قورو ولیتهوهیه ، و هارمۆنیایه له‌گه‌ڵ فاشیۆن و باری ژیان و ژینكه‌ی هه‌ژارانه‌ی شاعیره‌كه . وه‌كی ده‌لێ :
بول بولی باڵ شكاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دلی ناكامم
كونجی جێژواانی چۆڵ و خامۆشم
سێبه‌ری نازانینی رهشپۆشم
كێلی گۆری شه‌هیدی گومناوم
تاكه‌داری ته‌ریكی بی ئاوم
ده‌فته‌ری شاعیری بێ ناوم
كونی گیراوی كۆنه شمشاڵم
خه‌وی ئاڵۆز و خاتهنی تاوم
چڵه رێحانی دوره دێراوم
سازی ناسازی ههڵسپێراوم
تكه‌ی ئاوهنكی سه‌ر گه‌لای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌دار خه‌ریكی ده‌ردم
شاعیر پیرو بێنازه‌و له‌وه ده‌جێ مانگێك بێت خۆی نه‌شۆردبێت . روخساری شاعیر له ئه‌كته‌ره سینه‌مایه جیهانیه‌كان ده‌چێ وه‌ك شۆن كۆری - رلیخاندرو جودوروفسكی – و عومه‌ر شه‌ریف و یا وا هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌وه شاعیر رۆلێكی سینه‌مای ده‌بینێ و ده‌ژی له ئاواییی گوندێكی هه‌ژارو دواكه‌وتووی كوردستاندا . ئه‌و دیمه‌نه تراجیدیایه‌ی شاعیره هه‌ژاره‌كه‌مان به‌ناو گوندێكدا ده‌روا به توره‌یی و بێزاری قژێكی سپی درێژ بێخزمه‌ت و چه‌و رو جلكن ، له دێوانه‌یه‌كی بێنازی عومه‌ری خیام ده‌چێ ، كه‌چی شاعیر به‌راستی خۆیه‌تی وساتی ژیانی راسته‌قینه‌یه‌تی بهبێَ نواندن و نواندنی كه‌سایه‌تییه‌كی تر . خۆی بووه‌ته ڤیگه رو كاركته‌ری زیندووی سه‌ر زه‌وی ناو شیعره‌كانی وه‌كی ده‌لێ :
قه‌ت له دنیادا نه‌بوو بێجگه له ناخۆشی به‌شم
مات و داماو په‌شێو و بێكه‌س و چارهرهشم
سه‌رده‌مێك ئاواره بووم و ماوه‌یه‌كیش دربه‌ده‌ر
نه‌مدی رووی ئاسوده‌ییی هه‌ر تووشی گێره‌و قه‌رقه‌شم
هیچ شاعیر‌و نوسه‌رێكی كوردم به دۆكیومێنتاری نه‌بینیوه ، هێنده‌ی فۆتۆكه‌ی هێمن راست و سۆزم راكێشێ.