چوار په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان به‌ناوی
فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه‌و ده‌ڵێن"جێگای داخە
خەڵکانێک کە خۆیان بە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن بزانن، پەنابەرنە بەر تەخوین و ناوزڕاندن
و دروستکردنی تۆمەتی ئەخلاقیی بێبنەما بۆ کەسە نزیکەکانی خۆیان."
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چوار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی
نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتون له (شادی نەوزاد، کاوە عەبدولقادر،
سیروان بابان، مەم بورهان قانع)، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ناوی فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه،
پشتیوانی له‌و راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه ده‌كه‌ن كه دره‌نگانی شه‌وی رابردو، به‌ناوی
ئەنجومەنی باڵای (نەوەی نوێ) و فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بڵاوكرایه‌وه‌و كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی
نوێ و حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌كه‌وه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه،
به‌جیا وه‌ڵام درایه‌وه.
نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌شت ئه‌ندامی هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره به‌ناوی فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه، رایانگه‌یاندوه"ئێمە پێمانوایە راگەیاندنەکەی
ئەنجومەنی باڵای (نەوەی نوێ) و فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،
روناکی خستوەتە سەر کێشە و بابەتی گرنگ و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت."
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو"لە ململانێ سیاسییەکانی کوردستاندا،
رویداوە دەزگا جاسوسییەکان پەنا بۆ ناوزڕاندن و ئابڕوبردن و درۆ و بوختان دەبەن، بەڵام
جێگای داخە خەڵکانێک کە خۆیان بە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن بزانن، پەنابەرنە بەر تەخوین
و ناوزڕاندن و دروستکردنی تۆمەتی ئەخلاقیی بێبنەما بۆ کەسە نزیکەکانی خۆیان."
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو راگه‌یه‌ندراوێك به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی
باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌كه‌وه له‌په‌رله‌مانی عێراق
بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا راگه‌یه‌ندرابو، نیگه‌رانن له‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و
"باندێكی سیاسی ته‌نگه‌به‌ر" براوه‌و بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی تێدا نه‌ماوه‌و
له‌گه‌ڵ خێزان و بزنس وا تێكه‌ڵ كراوه، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت. جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه"رێگە
نادەین نەوەی نوێ لە بێدەنگیدا بکرێتە بازنەیەکیتری شکستی سیاسەت و ئامرازی خولیا و
بەرژەوەندی تایبەتی."
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه شاسوار عه‌بدولواحید،
سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌نوسینێكدا رایگه‌یاند"متمانەمان پێ کردن و وەک هاوڕێیەکی
دڵسۆز لەگەڵیان دەبوین و باسی خەونی گەورەمان بۆ دەکردن، بەڵام بە داخەوە کە لەم رۆژگارەدا
تەنها بە هۆی پارە و پۆستەوە هاوڕێی راستەقینەت بۆ دەردەکەوێت، بەڵێنێکە و داومانە
کە قەت هاوڵاتییانی خۆمان و ئەوانەی کە متمانەیان پێ کردوین، متمانەکەیان نادۆڕێنین،خۆڕاگر
بن و دڵنیا بن کە نەوەی نوێ رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت، بۆیە دوژمنی زیاتر دەبێت و هەر
بۆیشە پارتی و یەکێتی کەوتونەتە کڕینی خەڵکانی ناو جوڵانەوەکە"
هه‌ر ئه‌مشه‌ویش حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی
نوێ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندبو"ئێمە وەک
زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا رایدەگەیەنین کە ئەنجومەنەکەمان تاکە دامەزراوە و
ئۆرگانی فەرمی جوڵانەوەکەیە، دەنگدان لەم ئەنجومەنە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ مادەی ١٣
برگەی ٧ ، پێویستی بە نیوە زائید یەکی دەنگەکانی ئەندامەکانی هەیە لە کۆی ١٣ ئەندام
کە ٧ ئەندام دەکات."
ئه‌وه‌شیان خستبوه‌ڕو"بە رای گشتی ڕا دەگەیەنین کە پێش
ئەم بەیاننامەیە، هیج بەیاننامە و نوسراوێک لە ئەنجومەنی باڵاوە دەرنەچوە و ئێمە جوڵانەوەیەکین
کە کاری سەرەکیمان وەستانەوەیە بە روی پارتی و یەکیتی و ئەو دەسەڵاتە ناشیرینە. نەک
بێین لە میدیاکانەوە گلەیی لە یەکتر بکەین و لە بری چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتییان،
خەریکی دروستکردنی کێشە بین بۆ هاوڵاتییان، هەر وەک زۆرینەی حیزبە تەقلیدییەکانی تر."
باسیان له‌وه‌ش كردبو كه تا ئێستا ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی
جوڵانەوەکە هیچ نوسراویک یاخود یاداشتێکی بە دەست نەگەیشتوە لە لایەن هیج نوێخوازێک
و پەرلەمانتارێکی لیستەکە کە باس لە هەر جۆرە گلەییەک بکات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه...
راگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە پەرلەمانی کوردستان
لەم بارودۆخەی ئێستادا، بەپێویستی دەزانین چەند خاڵێك بۆ
رایگشتیی کوردستان رونبکەینەوە:
یەکەم: ئێمە پێمانوایە راگەیاندنەکەی ئەنجومەنی باڵای (نەوەی
نوێ) و فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، روناکی خستوەتە سەر کێشە
و بابەتی گرنگ و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت.
دوەم: ئێمە ھەموان دڵنیادەکەینەوە فراکسیۆنەکەمان یەکدەست
و یەکگرتوە و لە چوار ساڵی داهاتودا، بەردەوامدەبین لە خەباتی پەرلەمانیی و دژی گەندەڵیی
و بێدادیی دەوەستینەوە و وەك ھەمیشە فراکسیۆنێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئازا و بوێر دەبین.
سێیەم: لە ململانێ سیاسییەکانی کوردستاندا، رویداوە دەزگا
جاسوسییەکان پەنا بۆ ناوزڕاندن و ئابڕوبردن و درۆ و بوختان دەبەن، بەڵام جێگای داخە
خەڵکانێک کە خۆیان بە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن بزانن، پەنابەرنە بەر تەخوین و ناوزڕاندن
و دروستکردنی تۆمەتی ئەخلاقیی بێبنەما بۆ کەسە نزیکەکانی خۆیان.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان (شادی نەوزاد،
کاوە عەبدولقادر، سیروان بابان، مەم بورهان قانع).
٢٢ی نیسانی ٢٠١٩