2020-08-16   632     
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: زۆرێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بەبێ خوێندنەوەی پرۆژە یاساكان، واژۆی دەكەن.
ئاوێنە: سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیایی فهرمی حیزبهکهی ڕاگەیاند: بەشێكی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بەبێ ئەوەی پرۆژە یاسایەك بخوێننەوە واژۆی دەكەن و زۆرجار نازانن ناوەڕۆكی پرۆژە یاساكە چیە.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی كوردستان كە ئەو كارە هەڵەیە ئەنجام دەدەن، پەیوەندی بەسەروی خۆیانەوە هەیە و لە حزبەكانیانەوە چ پرۆژە یاسایەك دەربچێت ڕاستەوخۆ واژۆی دەكەن.