لاهور شێخ جەنگی: بەرپرسێکی حزبی ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری لە بانکێکی دوبەی داناوە
  2024-12-31       1598       

سەرۆکی بەرەی گەل رایدەگەیەنێت، لە هەموو سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە رۆژانە دزی دەکرێت، دەشڵێت "بەرپرسێکی حزبی ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری لە بانکێکی دوبەی داناوە".

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە دیدارێکدا لەگەڵ میدیاکەی دەڵێت "لە ئەمریکا لۆبیمان بۆ رۆژاڤاى کوردستان کردووە".

جەنگی دەشڵێت "دەسەڵاتدارانی هەرێم تێر ناخۆن لە قووتی خەڵکی، دەبێت شەرم بکەن لە خۆیان، وە گەورەترین مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان ملشکاندنی یەکترییە".

سەرۆکی بەرەی گەل نهێنیەک ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "بەرپرسێکی حزبی ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری لە بانکێکی دوبەی داناوە، وە لە هەموو سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە رۆژانە دزی دەکرێت، ئەوانەشی دزی لە میللەت دەکەن چارەنوسیان وەکو ئەوانەی ناوچەکە دەبێت".

لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی وت "ئەوانەی بە خوێنی میللەت تینون شەرم بکەن و بەخۆیاندا بچنەوە، نابێت خەڵک بێ هیوا بێت"، وتیشی "گۆڕانکاریی بەڕێوەیە و لەبەرژەوەندیی خەڵک تەواو دەبێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×