ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی گشتیی حکومەتی سوریا بەفەرمی مەرهەف ئەبو قەسرەی وەک وەزیری بەرگری راگەیاند.
ئاوێنە: شەممەی ڕابردوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا، مەرهەف ئەبو قەسرەی وەک وەزیری بەرگری بە وەکالەت لە حکومەتەکەی دەستنیشانکرد.
ناساندنی مەرهەف ئەبو قسرە:
ـ ئەبو قەسرە لە شاری حەلفایەی حەما لەدایک بووە، ئەندازیاری توانا سەربازییەکان لە ئیدلب و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بووە.
ـ ئەبو قەسرە کە وەزارەتی بەرگری وەرگرتووە، نازناوی "ئەبو حەسەن ٦٠٠"ی پێدرابوو، و بە فەرماندەی گشتی باڵی سەربازی دەستەی تەحریری شام دانرابوو.
بۆ ئەو مەبەستەش ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی سورییەوە ئاشکرایکردووە، سەرکردایەتی نوێی سوریا چەکدارە بیانییەکانی لەنێو هێزە چەکدارەکاندا بەکارهێناوە، لەوانە ئویغۆڕەكان و ئوردنی و تورکەكان.