سەرلەیانیی ئەمڕۆ هەینی جان نويل، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
ئاوێنە: بڕیارە هەردو وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی ئیدارەی سوریا کۆببنەوە و لەبارەی دۆخی سوریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان گفتوگۆ بکەن.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەر لە سەردانەكە رایگەیاند، "دەمانەوێت یارمەتی سوریا بدەین، بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەبێت".
وەزیری دەرەوەی فەرەنساش رایگەیاند، فەرەنسا و ئەڵمانیا پێكەوە لەپاڵ گەلی سوریا بە هەمو پێكهاتەكانییەوە دەوەستن.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتیشی، دەمانەوێت پڕۆسەی قۆناغی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە سوریا بەهێز بكەین بەشێوەیەك كە خزمەتی سورییەكان بكات.