بەپێی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، دوێنێ شاندێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کۆبونەوەتەوە. کۆبونەوەکەش "ئەرێنی" بووە.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسێکی سوریاوە رایدەگەیەنێت "کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە".
وتوشیەتی "کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی بووە و بۆ ڕێگا خۆشکەربووە بۆ کۆبوونەوەی زیاتر".
بەوتەی ئەو بەرپرسە "هەردوولاش رێککەوتوون لەسەر ئەوەی درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن بۆ ئەوەی بگەن بە لێکتێگەیشتن".
لەلایەکی دیکەشەوە بەسام ئیسحاق، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە)ش لە واشنتن لە لێدوانێک بۆ میدیای پارتی رایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتی سەربازی کراوە.